دوای ئازاد کردنی 4 ورچ لە لایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئەمریکی - کوردی لە ژینگەی باڵەکایەتی، هەواڵی یەکێک لە ورچەکان لە میدیاکان بڵاو کرایەوە کە ورچە ماڵیەکە بە شه و هاتۆتە ناو شاری چۆمان و دواتر حاجی ئۆمەران و سەری بە ماڵ و کۆلانەکان کردووە و بە دوای خۆراک گەڕاوە، جێگای دڵخۆشییە کە ورچەکە دۆستی مرۆڤە و ئازاری مرۆڤ نادات، بەڵام بە هۆی نیگەرانی بەشیک لە هاوڵاتیان و بۆ پاراستنی ورچەکە بەرێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان لە هەمان شه و پەیوەندی پێوە کردم کە بتوانین چارەسەری بۆ ئەم وەرچە ماڵیە بکەین بۆ ئەوەی کەس زیانی پینەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ قایمقامی چۆمان و لەگەڵ بەرپرسی ڕیکخراوی هاریکاری ئەمریکی - کوردی و لەگەڵ بەرێوەبەری باخچەی نوێی ئاژەڵانی هەولێر کە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە (باخچەکە لەسەر 200 دۆنم زەوی دروست دەکرێ و لە 85% تەواو بووە). گفتوگۆم کرد و ڕازیبوون بە بەخیوکردن و چاودێری کردنی ورچەکە، لە کاتژمێری 12 شه و بریاردرا کە بەیانی 18-4 -2017 ورچەکە بگوازنەوە بۆ ناو باخچەی نوێی ئاژەلان و لە شوینێکی باخچەکە بە ئازادی بژیت، دواجار هەوالمان پێگەیشت کە ورچەکە شه و دەرگای شکاندووە و ڕۆیشتووە.
ئەوەی مەبەستە کە وەک پەیامێک بۆ هاوڵاتیان ڕابگەیەنین، لیرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە ئەم ورچە ئەزیەت نەدەن و ئاگاداری بن و وەک سەروەتێکی گەشتیاری و ژینگەی بۆ ناوچەکە سەیری بکەن، ئەگەر ئەم پیکەوە ژیانەی ئاژەڵ و مرۆڤ بە ئاشتیانە لە ناوچەکە بەردەوامی هەبێت، ئەوە دەبیتە فاکتەری ڕاکیشانی هەزاران گەشتیار بۆ ناوچەکە، ئەمەش سوودی زۆر بە دانیشتوان و ناوچەکە دەگەیەنێت و لە ڕووی ناساندن و ناوبانگیشەوە بۆ ناوچەکە زۆر گرنگ دەبێت. لیرەوە وەک خەمخۆرێک بۆ ناوچەکە و بۆ ئاژەلەکانی ناوچەکە پێتان ڕادەگەیەنم، هەر کاتێک ئەم ورچانە بوونە مایەی زیان و مەترسی بۆ هاوڵاتیان یان زیان بە ناوچەکە بگەیەنن، داواکارم کەس زیانیان پێنەگەیەنێت چونکە ئێمە بە هاوکاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی باخچەی ئاژەلانی هەولێر (هیرش خۆشناو) هاوکارتان دەبین بۆ دۆزینەوەی شوین لە ناو باخچەی ئاژەڵانی نوی لە پایتەختی کوردستان، هەروەها ئەگەر ئاژەڵی کیو و دڕندەش لە ناوچەکە بیندران هیوادارین کەس زیانیان پێنەگەیەنێت، تا دەکرێ با لە ژینگەی ناوچەکە ئازاد بن بەلام لە کاتی هەبوونی مەترسی و پیویستدا ئێمە چارەسەریان بۆ دەکەین و ژیانیان دەپارێزین و دەیانگوێزینەوە بۆ باخچەی ئاژەلانی هەولێر، هەرکاتیکیش پیویست بیت دەیانگێرینەوە بۆ ناو سروشتی ناوچەکە. بۆیە داواکارین هاوڵاتیان پارێزگاری لە ژیانی باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە ناوچەکە و لە ناوچەکانی تری کوردستان بکەن. ئەم پەیامە تەنیا بۆ ناوچەی باڵەکایەتی نییە بەڵکو بۆ سەرجەم کوردستانە. بە هیوای سەرفرازی و ژینگەیەکی تەندروست.
18-04-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,345 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!