دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاشکرایدەکات، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 150 بۆ 200 هەزار تەن برنج دەخورێت و هەرێمی کوردستانیش ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی لە 6 هەزار تەن برنجی خۆماڵی هەیە.
ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە دواڕۆژی ڕاگەیاند هەرێمی کوردستان یەکێکە له و وڵاتانەی کە خواردنی برنج لە پێشەوەی گشت خواردنەکانیەتی لەڕووی بەکارهێنانەوە، بەجۆرێک ساڵانە 150 بۆ 200 هەزار تەن برنج دەخورێت.
ئەنوەر عومەر، ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە سەرووی 6 هەزار تەن برنجی خۆماڵی بەرهەمدەهێنرێ و زۆربەی ئه و برنجەش لە ناوچەکانی مێرگەسۆر و بارزان و ئاکرێ و هەریرن، بەڵام بەهۆی بەرزیی نرخەکەی هاووڵاتیان زیاتر برنجی هاوردەکراو بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا برنجی کوردی زۆر له و برنجە هاوردەکراوە باشتر و خۆشترە.
ئاشکراشیکرد، وەزارەتی کشتوکاڵ بەنیازی دامەزراندنی چەندین ئامێر و کارگەی سپیکردنەوەی برنجە له و ناوچانەی کە برنجی زۆری لێ بەرهەمدەهێنرێ، ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 10 تەن برنجی کوردی هەناردەی دەرەوە کراوە.
بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، وتیشی لەگەڵ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی برنجی ناوخۆ، نرخی برنج نزمدەبێتەوە، بەمەش هاووڵاتی زیاتر برنجی ناوخۆ بەکاردەهێنێت.
23-04-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,578 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!