بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی #سلێمانی# لەماوەی هەفتەیەکدا توانراوە 21 تۆمەتباری دزی لە سلێمانی دەستگیر بکرێن و تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لەلایەن مەفرەزەکانی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا توانراوە (21) تۆمەتباری دزی بەهۆی ماددەکانی (443)،(444)،(446)، لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون و دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و (5) لە تۆمەتبارەکان ژنن.
دزییەکانیش بەمشێوەیە بوون:
(3)تۆمەتباری ژن دەستگیر کراوون بەهۆی دزی ماڵان و ساڵۆنەوە.
(7)تۆمەتباری تر دەستگیر کراون بەهۆی دزی ماڵانەوە کە دوانیان ژنن و قەرەجن.
(33) تۆمەتباری دزی مۆبایل دەستگیرکراون
(77) تۆمەتباری تر بەهۆی دزی جۆراوجۆرەوە دەستگیر کراون.
(1)تۆمەتبار بەهۆی فێڵکردن و وەرگرتنی زەکات و سەرفترە دەستگیرکراوە.
سەرجەمی تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە کاری یاساییان بۆ ئەنجامدراوە و کەشف وهێڵکاری شوێنی ڕووداوەکان کراوە.
12-06-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,616 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!