ڕۆژنیوز – هاوکار مستەفا
جێگری پارێزگاری #هەڵەبجە# ئاماژە بەوە دەکات لە وەتەی کراوەتە پارێزگا، هیچ جۆرە پرۆژەیەک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ نەکراوە، هاوکات کارکردن لە 253 پرۆژەی پێش بە پارێزگابوونیشی ڕاگیراوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز چەندین زانیاری دەخاتەڕوو لەبارەی دۆخی پرۆژەکانی پارێزگاکە.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی وت: لەوەتەی هەڵەبجە کراوەتە پارێزگا هیچ جۆرە پرۆژەیکی خزمەتگوزری تیادا جێبەجێ نەکراوە، چونکە لەساڵی 2014 بەدواوە هیچ جۆرە پرۆژەیەک جێبەجێ نەکراوە، هەروەها 253 پرۆژەشمان ڕاگیراون کە لە ساڵی 2010 وە تا سەرەتای ساڵی2014 خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستا تەواو نەکراون، ئەو مەبەستەش پێویستمان بەبڕی 257 ملیار دیار دەبێت بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو پرۆژانە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,535 ganger