بەهۆی دڵنیابوون لە خاوێنی و تایبەتمەندی تام و چێژەکەیەوە، #دۆی خۆماڵی# لە شاری #کەرکووک# خواستی زیاتری لەسەرە وەک لە دۆی هاوردەکراو.
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان و وەرزی هاوین، خواستی هاوڵاتیان بۆ کڕینی دۆی خۆماڵی زیاد دەکات، فرۆشتنی دۆی خۆماڵی بەشێوەک بەرفراوان بووە نزیک دەبێتەوە لە جێگرەوەی ئه و بەرهەمە شیرەمەنیانەی کە لە دەروەی وڵاتەوە هەناردەی هەرێم و باشوری کوردستان دەکرێت.
ێچیر عومەر، دۆ فرۆشێکی شاری کەرکووکە و له و بارەیەوە بە ڕۆژنیوزی وت:بەهۆی خواستی زۆری هاوڵاتیان بۆ دۆی خۆماڵی، ڕۆژانە دۆی زیاتر دروست دەکەین و دەیفرۆشینەوە بە هاوڵاتیان، هەندێک کەس چەندین دەبە دۆ دەکڕن و لەناو بەفرگردا دەیپارێزن بۆ وەرزی زستان و لەو وەرزەشدا دۆی خۆماڵی دەخۆنەوە.
نێچیر عومەر
سەبارەت بە هۆکاری زۆری خواستی هاوڵاتیان لەسەر دۆی خۆماڵی، ئەو دۆفرۆشە، وتی:هۆکارەکە دەگەڕێتەوە، بۆ باشی و خاوێنی دۆی کوردەواریی،چونکە ئه و دۆیە لە وڵاتانی ئیران و تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، مادوەی باشی تێکەڵ ناکرێت و هەروەها زۆربەیان بەرواری بەسەرچوونی گۆڕانکاریان تێدا دەکرێت.
هاوکار مستەفا، یەکێک لە کڕایرە بەردەوامەکانی دۆی خۆماڵی-یە و سەبارەت بە هۆکاری بەردەوام کڕینی دۆی خۆماڵی بە ڕۆژنیوزی وت:جیاواز لە تامەکەی، دۆی خۆماڵی سودی زۆری هەیە، خواردنەوەی لە پارشێودا دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆژووەوان تینووی نەبێت، لە هەمانکاتدا گەرما گاریکەی لەسەر نابێت.
هاوکار مستەفا
وتیشی:من نەخۆشی شەکرەم هەیە، خواردنەوەی دۆ ڕێگریی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکرەکەم دەکات و لە خاوێنی دۆکەش دڵنیام، بۆیە هەرگیز لە بەرامبەر دۆی خۆماڵی و کوردەواری، دۆی هاورەکراوم نەکڕیوە.
سەیوان سابر، فرۆشیارێکی دیکەی دۆیە و ئاماژەی بە جۆرەکانی دۆی خۆماڵی کرد و بە ڕۆژنیوی وت: دوو جۆر دۆمان هەیە، دۆی ماستی مانگا و دۆی ماستی مەڕ، خواستی هاوڵاتیان زیاتر لەسەر دۆی مەڕە، به و پێەی تامی جیاوازترە، ڕۆژانە بەشێوەی دەبە دەیفرۆشین.
سەیوان سابر
سەیوان، وتیشی:بەهۆی ئەوەی شوێنی ئێمە لەسەر ڕێگای سەرەکی کەرکووک- سلێمانیە، دۆی شاری کەرکووک لە لایەن سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمەوە دەکڕدرێت.
17-06-2017