بەڕێز کاک کاوه مەحمود سکرتێری گشتیی حیزبی شیوعیی کوردستان !
لەگەڵ سڵاوی برایانه !
هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ عەزیز محەممەد کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق ئێمەشی وەکوو هەموو دڵسۆزان و هۆگرانی ناوبراو غەمبار و بەداخ کرد.
کاک عەزیز محەممەد جیا لەوه که لەریزی ڕێبەره کۆمۆنیسته هەره بەئیعتبار و جێگای ڕێزەکانی ناوچه بوو، نەتەوهپەروەرێکی ڕاستەقینەش بوو. ئه و تەواوی ژیان و هزر و توانای خەباتکارانەی خۆی هەم لەپێناو یەکسانیی نێوان مرۆڤەکان و هەم له ڕێگای ئازادیی گەلەکەیدا سەرف کرد.
بەهۆی کەسایەتیی بەڕێز و جێگای متمانەی نەمر عەزیز محەممەد، ناوبراو له چارەسەری کێشه نێوخۆییەکانی ناوماڵی کوردیش بەتایبەتی له باشووری کوردستان دەوری کارای گێڕا و لەنێو کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیشدا خاوەنی جێگه و پێگەی تایبەت به خۆی بوو. دۆستایەتیی ناوبراو لەگەڵ دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموکڕات بۆ زیاتر له نیو سەده لەوه پێش دەگەڕێتەوه و دواتر له تەواوی بڕگەکانی ژیانی سیاسیی خۆی و حیزبی شیوعیدا دۆستێکی دڵسۆز و پشتیوانێکی ڕاستەقینەی حیزبی ئێمه و بزوتنەوەی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
به لەدەستدانی کاک عەزیز محەممەد هەموو لایەکمان سەروەرێکی خۆشەویست و شوێندانەرمان لەدەست دا. به و هیوایە که یادەوەری و پەیامە ئینسانیی و نەتەوایەتییەکانی ئه و سەرکرده نەمره ئیلهامبەخشی هەنگاوە خەباتگێڕی و نیشتمانییەکانی لەمەودوای هەموو لایەک بێ.
لەگەڵ ناردنی سڵاو بۆ ڕووحی نەمر عەزیز محەممەد، بەناوی ڕێبەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوه هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ جەنابت و سەرجەم هاوڕێیانی حیزبی شیوعی و بنەماڵەی بەڕێزی ئه و گەوره نەمره ڕادەگەیەنین.
لەگەڵ ڕێز و هەستی برایانە
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
1 ی ژووئەنی 2017
01-06-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,703 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!