لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی #ڕەققە# و کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری، ژمارەی ڕزگاربووانی کوردانی #ئێزدی# زیادیکردووە و تا ئێستاش 20 کەس ڕزگارکراون.
ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕووداو لە دهۆک، ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی هێرشی #داعش# بۆ سەر #شنگال#، نزیکەی شەش هەزار و 500 کوردی ئێزدی کەوتنە دەست چەکدارانی داعش، هەر ئەوکات بەشێک لەو کوردە ئێزدیانە گواسترانەوە شارەکانی ڕەققە و دێرەزور و مەیادین و شارەکانی دیکەی #سووریا#.
هەر لەو کاتەوەش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی #نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی# لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزگارکردنیان، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزاریان ڕزگارکراون و ئەوانەشی لە سووریاوە ڕزگاردەکران دەبردرانە #تورکیا# و لەوێشەوە دەهێنرانەوە #باشووری کوردستان#.
دوای دوو هەفتەش لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەققە و کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری، ژمارەی ڕزگاربووانی کوردی ئێزدی زیادیکردووە، بەگوتەی حوسێن کۆرۆ، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردە ئێزدییە ڕفێنراوەکان، تەنها لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا نزیکەی 20 کچ و ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لە ناوەندی شاری ڕەققە ڕزگارکراون و گەیشتوونەتەوە نێو کەسوکاری خۆیان لە پارێزگای دهۆک.
بەگوتەی ئەو کوردە ئێزدیانەی ڕزگاریان بووە، دۆخی نێو شاری ڕەققە باش نییە و ترس و دڵەڕاوێکی بە چەکدارەکانی داعشەوە دیارە، بەو پێیەی بەشێک لەوانەی ڕزگاریان بووە، لەنێو ماڵی چەکدارەکانی داعش بوونە تەنانەت چەکدارەکان بۆیان نەکراوە چاودێری ماڵەکانیشیان بکەن، ئەمەش بووەتە دەرفەتێک بۆ ڕزگاربوونی ئەو کوردە ئێزدیانە، پێشبینی دەکرێت لەم ماوەیەدا ژمارەیەکی دیکە لە کوردانی ئێزدی لە ڕەققە ڕزگار بکرێن و بگەڕێنەوە نێو کەسوکارەکانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 24-6-2017، شەش کوردی دیکەی ئێزدی بن دەسەڵاتی داعش لە وڵاتی سووریا ڕزگارکران و گەیشتنە شوێنێکی ئارام، دوو لە ڕزگارکراوەکانیش کەسوکاری #نادیە موراد#ن.
29-06-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,620 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!