- هاونیشتمانیانی #عەفرین# لە ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی ناڕەزایی دەبڕین بەرامبەر بۆردوومان و تۆپبارانکرنی هەرێمی عەفرین و ناوچەی شەهبا لەلایەن سوپای تورکیا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن، دەستیان بە خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان کرد.
- سێ چەکداری #داعش# لەنێو شاری #کەرکووک# دەستگیرکران. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووکیش دەڵێت: بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تووندوتیژی دزەیان کردبووە نێو کەرکووک.
- دوای کوژرانی دوو بەرپرسەکەی ئاکپارتی لە دوو شاری #باکووری کوردستان#، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و کارسازانی کورد لەو دوو شوێنە دەستیپێکردووە و چەندین سیاسەتمەدار و کارسازی کورد دەستبەسەرکراون.[1]
- لە بەرامبەر گرتنەوەی ئاوی #زێی بچوک# لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، لە شاری #سلێمانی# خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکرد.[2]
- سایتی سکای نیوز بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی کەنەدا لەسەر داوای وەزارەتی نەوتی عێراق، فەرمانی دەرکردووە دەست بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتی هەرێمی کوردستان لە کەنەدا بگیرێت کە هەرێم فرۆشتویەتی و بڕی 721.915 بەرمیل نەوتی تێدابووە.
- دوای 12 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی چوار شەڕڤانی بیانی ڕیزەکانی #یەپەگە# لە بازگەیەکی نزیک شارۆچکەی ئاکرێ، بەیانی ئەمڕۆ سەرجەمیان ئازادکران.[3]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 17,663 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!