لە دایکبووی ساڵی 1994 لە شاری #شنۆ#.
ساڵی2009 چالاکیی خۆی لە ڕیزەکانی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەستپێدەکات و دەبێتە ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب و لەو ئۆرگانەدا وەکوو ئەندامێک ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.
ساڵی2012 دەبێتە پێشمەرگە و بە مەبەستی بەرگری کردن لە ئازادی و مان و مەوجوودیەتی نەتەوەکەی چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتەشان. بەوپەڕی دڵسۆزی و فیداکارییەوە ئەرکی پێشمەرگایەتیی خۆی لە ناوەندی 3ی کوردستان بەڕێوە دەبات. لە بەهاری ساڵی 2016 دا لەگەڵ تیمێک لە کادر و پێشمەرگەکانی ناوەندی 3ی کوردستان بە مەئموورییەت دەچێتەوە نێوخۆی وڵات. ڕۆژی 2ی جۆزەردان هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم لە گوندی #قەرەسەقەل# لە ناوچەی شنۆ هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگەکان. بە داخەوە لەو شەڕەدا 6 پێشمەرگەی قارەمانی حیزبەکەمان شەهید دەبن. هاوڕێ بێهزاد پیرۆتی لە دەرئەنجامی ئەو شەڕەدا لە هاوسەنگەرانی دادەبڕێت و بێسەروشوێن دەبێت، و مەخابن پاش یەک ساڵ بەدواداچوونی ورد و هەوڵی حیزب و خەڵک، هیچ نیشانەیەک لە مانی ئەو هاوڕێیە بەرچاو نەکەوت و کاک بێهزادی پیرۆتی گیانی پاکی لە ڕێگای سەربەرزیی گەل و ڕزگاریی نەتەوەکەی بەخت کرد.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,229 ganger