- بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچەی قەمتەرەی سنوورەکانی #پیرانشار# دەستڕێژی گوللەیان کردووە لە دەستەیەک لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد. لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا لانیکەم 25 سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد کوژراون.
- لە ئەجامی چالاکی گەریلاکانیان لە #سێرت# و #جولەمێرگ# لە باکوری کوردستان، نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
- بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەباو کەمی خزمەتگوزارییەوە، لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لەلایەن ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییەوە خۆپیشاندان بۆ بەردەم قائیمقامیەتی شارۆچکەکە ئەنجامدرا.[1]
- لە نێوان هەردوو گوندی جەلی و گوندی هیزۆپی بچووک لە نزیک #کۆیە#، تەرمی ئافرەتێک لەنێو زەویی جووتیارێکدا دۆزرایەوە کە بە دوو گوللە کوژرابوو.
- #نادیە موراد#، کچە ڕزگاربووی دەستی #داعش# و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەرلەمانی ئیسرائیل گوتارێکی پێشکەشکرد. لە گوتارەکەیدا باسی لێکچوونەکانی جینۆسایدی جووەکان هۆلۆکۆستی لەگەڵ جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کرد لەلایەن داعشەوە.[2]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 14,300 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!