وەزیری #کار و کاروباری کۆمەڵایەتی# ئاشکرایدەکات، بێکاری بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە و لەئێستاشدا زیاتر لە 57 هەزار دەرچووی زانکۆ بێکارن.
محەمەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەمموزی 2017 لە میانەی بەشداریکردنی پانێڵێک لە پێشەنگای کاری نێودەوڵەتی لە هەولێر ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی لە دەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدان، 67 هەزار گەنجی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێکارن، لەوانە 26 هەزاریان لە ڕەگەزی نێرن و 41 هەزاریشیان لە ڕەگەزی مێن.
وتیشی ئێستا نزیکەی 70 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستاندا دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکارانیان هەیە، لەو ژمارەیەشدا 14 هەزاریان کاریان لەدەستداوە.
هاودیانی ڕاشیگەیاند، حکومەت ناتوانێ لە کەرتی گشتی هەلی کار دابینبکات بۆیە پێویستە گرنگی بەکەرتی تایبەت بدرێت لەرێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کار بدۆزرێتەوە، چونکە لەئێستادا ڕێژەی بێکاری لەکوردستان 15%یە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە.
وەزیری کار ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی کار حەوت بنکەی مەشق و ڕاهێنانی پیشەیی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان کردۆتەوە، کە ساڵانە هەزاران گەنج فێری کاری پیشەیی دەکرێن لەبوارە جیاجیاکان.
27-07-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,558 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!