لە ڕاگەیەنراوێکی قایمقامی #سلێمانی# کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نێردراوە، تێیدا هاتووه، لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردوو بڵاو دەکاتەوە، و سەرۆکی لیژنەکانیش ڕایدەگەیەنێت: لیژنەی لەناوبردن زیاتر لە بری 42 تۆن مەوادی خراپبووی لە تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبردووە.
بە پێی ڕاپۆرتیکی لیژنەی لە ناوبردن لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا لە بەرواری 1/ 7 تاوەکو 31/7 زیاتر لە 22 تۆن مەوادی جۆراو جۆر لەناوبراون، کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکان و ئاسایشی ئابوورییەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پشکنینی تاقیگەییان بۆئەنجامدراوە،پاش ئەنجامدانی پشکنینیش دەرکەوتووە ئەو مەوادو خۆراکانەی دەستی بەسەرداگیراوە، ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووەو بە هیچ جۆرێک شیاوی خواردن و بەکار هێنان نییە.
لە بارەی جۆری ئەو مەوادانەی لەناوبراون، گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، مەوادەکان پێکهاتبوون لە (میوەو خواردەمەنی، خۆراکی لەقوتوونراو، مەوادی پاکەرەوە، شیرو شیرەمەنی، لەگەڵ خواردنەوەی کحولی)، ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو مەوادانەی دەستی بەسەرداگیرابوون سەرجەمیان بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبران.
02-08-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,887 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!