بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، چوارشەمە 11ی گەلاوێژ1396 هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە #سەقز# بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگادارکردنەوە سێڕە لە ماشێنی تایبەتی حەبیب موحبی دەگرن و بە توندی بریندار دەکرێت.
حەبیب موحبی لە هاووڵاتانی شارستانی #مەریوان#ە کە لە نێوان سەقز دوواوان دەکرێتەئامانجی تەقەی هێزی ئینتزامی و بریندار دەکرێت و لە لایەن خەڵکی ئەودەڤەرەوە هەناردەی نەخۆشخانەی شاری سەقز دەکرێت.
هاوکات لەو ڕووداوەدا ماشێنی تۆیوتای حەبیب موحبی لە گەڵ وەرگەڕاندا ئاگری تێبەر دەبێت و دەسوتێت.
لە لاێیکی تروە کۆڵبەرێک بەناوی جەلال بالان کوڕی موحەمەد لە هاووڵاتییانی گوندی حەجران سەربە #پیرانشار# لە دوای 5 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی مهاباد گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە، جەلال بالان لە ڕۆژی 11ی گەلاوێژ لە لایەن هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامییەوە لە پیرانشار بریندار دەکرێت وهەناردەی نەخۆشخانەی مهاباد دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-08-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,490 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!