یەکێک لە گوندەکانی #باشووری کوردستان#، سەربە شارۆچکەی #شەقڵاوە#یە.
گوندی (لاسە)
دەکەوێنە ڕۆژ هەڵاتی شەقڵاوە چوار کیلۆ مەتر لە سەنتری شەقڵاوە.. دورە لە ئێستادا نزیکەی 200 ماڵی تێدا نیشتەجێیە و، گودنێکی دڵگیر و خۆشە
جیرانی گوندە کە مان
1 لای ڕۆژ هەڵات.. گەرەوانی سەروو.
2 باشوری ڕۆژ ئاوە.. گەرەوانی خواروو.
3 باکوری ڕۆژ هەڵات.. گوندی بەرەکە.
4 باکوری ڕۆژ ئاوە.. گوندی سپیگرەو چنێران.
5 باشوری ڕۆژ ئاوە.. گوندی ترگارەیە.
دانیشتوانی گوندە کە هەر لە کۆنەوە بە کشتوکاڵ کردن و بە خێوکردنی مەڕو ماڵاتەوە، خەریک بوون چەندان جۆر کشتوکاڵ لە گوندە کە کراوە وەک (ترێ و گەنم جۆ و نۆک و پیاز و تەماتە و خیار و بامیە و لۆبیە و باینجان و....) لە ساڵانی پێشو کونجی و ماش و نیسکیش کراوە. بە هەرەوەز وەک خۆشک و برایەک لە زۆربەی کارەکانیان، یارمەتی یەکتریانداوە. لە خۆشی و ناخۆشی لە گەڵ یەک بوون.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,399 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!