بە پێی ڕاپۆرتی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#، 31 ی گەلاوێژ 1396 لە دەڤەری گوندی “سەردەرە ” سەر بە شاری #پاوە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکیتر ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی بەر درا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر لەو ناوچە دوێنێ ئاگرکە کۆنتڕۆڵ کرابو بەڵام دیسان ئاگرکە هەڵگرساوەتەوە و ئێستا دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا دەسووتێت کە بەو هۆیەوە چالاکانی ژێنگە پارێز داوای یارمەتیان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرکە لە گەل کردوە تا بەهانای سروشتەوە بچن.
جێگای سەرنجە کە لە هەندێک لە شوێنەکاندا ئاگرکەوتنەوەکانی بۆ چەند جار دووپات بۆتەوە کە بە پێی سرووشتی دارەکانی کوردستان بە تایبەت دار بەڕوو کە دەتوانێت بە خێرای سەر لەنوێ وەچ دابنێت و سەرسەوزی ببخشێت بە سرووشت، مخابن بە مەبەستی بنبڕ کردن و وشکاندنی یەکجاری و لە ناوبردنی دارستانەکانی کوردستان بۆ چەند جار یەک دەڤەری تایبەت ئاگر دەدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
22-08-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,598 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!