له سێیەم ڕۆژی حەوتەی دەوڵەت یەکەم سایلۆی پاشەکەوت کردنی گەنم که نمونه هەڵگرتنەوە تێیدا به شێوەی تەواو ئوتومات ئەنجام دەدرێت، دەست به کار بوو.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، له سێیەم ڕۆژی حەوتەی دەوڵەت سایلۆی 40 هەزار تۆنی پاشکەوت کردنی گەنمی شاری #سەقز# به ئاماده بوونی جێگری بەروبوومی ئاژەڵی وەزارەتی جیهادی کشاوەرزی، سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی کشاوەرزی، فەرمانداری شاری سەقز و بەرپرسانی پارێزگایی و شاری دەست به کار بوو.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دەغڵ و دانی پارێزگای کوردستان وێڕای ئاماژه بەوەی که هەر هەمووی تێچووی چێ کردنی سایلۆ له سەر دەستی خاوەنەکەی دابین کراوه، وتی: 7 ملیارد تمەن تێچووی چێ کردن ئەم سایلۆیه بووه که 125 ملیۆن تمەنی زەوی بووه، و ئەوی دیکەی هی تەکنەلۆژیا و جیهازاتی چێ کردنه.
ساڵحی وتیشی: جۆری ئامێری ئەم سایلۆیه ئاسنی و هەوت دانه پوورەی هەیه، که به دەفرایەتی پێنج هەزار تۆن له هەر پوورەیەک و به هێزی هاورده کردنی 100 تۆن له کاتژمێر و هەنارده کردنی 200 تۆن له کاتژمێرێکدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دەغڵ و دانی پارێزگای کوردستان ئەوەشی بیر هێنایەوه: به کارهێنانی گەنم له شاری سەقز له ساڵدا 26 هەزار تۆن گەنمه له حاڵێکدا دەفرایەتی ئەم سایلۆیه 40 هەزار تۆنه.
ساڵحی سەبارەت به کارخانەی ئاردسازی ئەم سایلۆیە وتیشی: ئەم کارخانه له ڕووی تەکنەلۆژیاوه هی ئەڵمانه، که له نێو کارخانەکانی ئاردسازی باشترین ئاستی له ڕووی تەکنەلۆژیاوه تەرخانی خۆی کردووه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: دەفرایەتی نێویی کارخانه ساڵانه 90 هەزار تۆن و مانگانه 7500 تۆنە.[1]