بەشی ئێران/ #کرماشان#- ئەندامێکی کۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگای کرماشان وتی: بەداخەوە زۆرێک لە زەویینە پڕپیتەکانی سەرپێل #زەهاو#، گیڵانغەرب و #قەسری شیرین# لە گەڵاڵەی گەرمیانی دا وەلا نراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد تەجەری نێوەڕۆی ئەوڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پلانڕێژی کرماشان کە لە هۆڵی تەدبیری ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە بەڕێوبەرانی پارێزگا کەڵک لە توانا و لێهاتوویی نوێنەرانی مەجلیس بگرن بۆ پێوشوێنگیری و پڕ کردنەوەی بۆشایی و کلێن و کێشەکانی پاڕیزگا و ڕاشیگەیاند: گەڵاڵەی گەرمیانی یەکێک لە گەڵاڵە گرینگ و بەرچاوەکانە و بنەمای گۆڕانکاری گەورە و بنەڕەتی لە ناوچەکە دەبێت کە بەداخەوە زۆربەی زەوینە پڕ پیتەکانی سەرپێڵ زەهاو، گێڵانغەرب و قەسر شیرین لەو گەڵاڵەیەدا وەلا نراون.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: گەڵاڵەی گەرمیانی، گەڵاڵەیێکی گەورەیە کە بۆ جێبەجێ بوونی پێویستمان بە ئامادە کردنی ژێرخانەکانە لەوان ئامادە نەبوونی ژێرخانی کارەبا لەو ناوچەییەی پارێزگای کرماشانە کە پێویستە بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەکە بەستێن و دەفرایەتی پێویست برەخسێت.
تەجەری لە کۆتاییدا جەختی کرد: بۆ جێبەجێ بوونی گەڵاڵەی گەرمیانی، بەنداو و سەرچاوە ئاوییەکانی ئێمە ئەبێ توانای ڕاگرتنی 280 میلیۆن لیتر ئاویان هەبێت و ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا دەفرایەتی ڕاگرتنی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێمە تەنیا 20 میلیۆن مەتری چوارگۆشەیە.[1]
27-08-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,243 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!