دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەزار کەس بە گرێبەستی 400 هەزار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ دادەمەزرێنن و مانگانەش گرێبەستەکە تازە دەکەنەوە.
شێروان زرار، وتەبێژی #کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن# و ڕاپرسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئابی 2017، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم هەزار کەس بە گرێبەست دادەمەزرێنێت و مانگانەش گرێبەستەکە تازە دەکرێتەوە.
وتیشی گرێبەستەکان بە موچەی 400 هەزار دینار دەبێت و ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
لەم هەفتەیەدا فەرمانگەی گشتی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایگەیاند کە 15 هەزار کەسی دیکەی بە گرێبەست بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دادەمەزرێنێت.[1]
30-08-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,287 ganger