وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لەسنوری پارێزگاکەدا 17 حاڵەتی #خنکان# تۆمارکراوون و نۆکەسیش ڕزگار کراوون.
بێوار زید ووتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست کوردیو کەوتوە، ڕایگەیاند: لەسەرەتای ساڵی 2017ەوە تاوەکو ئێستا 17 کەس لەسنوری پارێزگای هەولێردا لەناو ئاودا لەکاتی مەلەکردندا خنکاوون.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی ئەو 17 کەس لەلایەن تیمەکانی ژێر ئاوی بنکەی خەباتەوە، توانراوە نۆکەس لەخنکان ڕزگار بکرێن.
ووتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەکۆنی و خراپی بەلەم و جل و بەرگی ئەندامانی تیمەکە کردووە و ئەوەشی خستەڕوو تیمەکە لەڕێگای چوار بەلەمەوە کاروچالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن.[1]
31-08-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,691 ganger