سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری #ورمێ# ڕایگەیاند، تا ساڵی 2020 ئەم شارە دەبێتە شارێکی گەشتیاری نێودەوڵەتی و بۆ ئەم مەبەستەش پلانیان داناوە و پشتگیری لە سەرمایەگوزارانی ناوخۆیی و بیانی دەکەن.
رەسوڵ ئەسغەرزادە، سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری ورمێ دەڵێت: بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ناوەندێکی تایبەتی سەرمایەگوزاری و گەشتیاری دادەمەزرێت، بۆ ئەوەی شاری ورمێ وەک شارێکی گەشتیاری و کولتووری بناسرێ.
یەکێک لەو شتانەی لە ورمێدا گرنگی زۆری پێدەدرێ، گەشتیاری دەرمانییە. ساڵانە لە وڵاتانی دەورووبەرەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە مەبەستی دەرمان ڕوو لەم شارە دەکەن. بەڵام سەرەڕای ئەمجۆرە دەرفەتانە شارەوانی ورمێ کێشەی دابینکردنی بودجەی هەیە. بەجۆرێک کە چەند مانگێکە مووچەی کرێکارەکانی نەداوە.
دابینکردنی بودجە لە ئەستۆی شارەوانی دایە، بەڵام شارەوانی بەهۆی داتەپینی بازاڕی خانووبەرە توانای دابینکردنی بودجەی بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی نییە.
زستانی ڕابردوو سەرۆکی شارەوانی ورمێ گوتی: شارەوانی 110 ملیار تمەن بە بەڵێندەران و بانکەکان قەرزدارە و 20 ملیار تمەنیش کەمیی بودجەی هەیە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,885 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!