لەکۆی زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی کە مافی دەنگدانیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە #ڕیفراندۆم#ەکەی 25ی ئەیلول، تائێستا تەنها 110 هەزار کەس سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان کردووە.
دوای ئەوەی #کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان# و ڕاپرسی هەرێم 20ی ئاب تاوەکو 28ی ئابی دیاریکرد بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان بە مەبەستی سەردانیکردن و دڵنیابوونی ناوەکانیان لە لیستی تۆماری دەنگدەران، بە پێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، دوای کۆتایی هاتنی وادەکە تەنها 110 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی هەرێم سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەرانیان کردووە.
لای خۆیەوە هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێم لەوبارەیەوە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمە نابێتە کێشە، لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەڕێگەی ئەو داتابەیسەی لەکۆمسیۆنی عێراقدا هەیە و ماوەی چەند ساڵێکە ئەپدەیتی دەکەن و بایۆمەترییان کردووە، دەتوانن ئەو تۆمارە وەربگرن.
سەرۆکی کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند هیچ سەرژمێرییەک بۆ دەنگدەرانی دەرەوە و ناوخۆش نەکراوە، بۆیە بەناچاریی پشت بەو داتابەیسە دەبەسترێت.
وتیشی #فۆڕمی خۆراک# ناگۆڕێت و هەمان ژمارەیە، بۆیە داتابەیسی دەنگدەران پشت بەو داتایانە دەبەستێت کە لە کۆمپانیای خۆراک هەیە، ئەگەر دەنگدەر لە ناوخۆ و دەرەوەش هەبێت، بەڵام فۆڕمی خۆراکی نەبێت، ناتوانێت دەنگ بدات.
وابریاڕە لە 25ی ئەیلول ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.[1]
18-09-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,406 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!