سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری #سلێمانی#، #هەڵەبجە# و ئیدارەی #ڕاپەڕین#
پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ڕۆژی چوارشەممە 20ی9ی2017. جۆش و خرۆشی ئێوە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ ناوخۆ و دەرەوە کە گەلی کورستان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییەوە بەرەو ئامانجی خۆی هەنگاو دەنێت.
ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕێوەچوون و هاواری پڕ بەگەرووی جەماوەری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، بۆخۆی ڕیفراندۆمێکە و ئێستا هەموو جیهان تێگەیشتووە کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی ڕەت دەکاتەوە و دەیەوێ سەربەخۆ بێت.
ئێوەی جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانتان گوت کە سەربەخۆیی چەترێکە هەموو ڕەنگ و بیروبۆچوونە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە و ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرن.
دڵنیاشم ڕۆژی 25ی9 بە هەمان جۆش و خرۆشەوە موژدەی سەرکەوتن و سەربەخۆیی دەدەنە شەهیدان و بە سەربەرزییەوە ڕوو لە شەهیدان دەکەن و دەڵێن: ئیدی ژێردەستەیی تەواو، کاتی سەربەخۆییە.
لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئیداری و ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.
هەر شاد و سەرفراز بن
#مەسعود بارزانی#
21-09-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,777 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!