هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە #کەرکووک# تەواو کراون و ئەوەی کە ماوەتەوە بردنی سندووقەکانی دەنگدانە بۆ بنکەکان، لە سنووری پارێزگای کەرکووک هەموو بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوە و تەنیا ماوە سندووقیان بۆ ببرێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ کاژێر 10 سندووقەکان بگەنە کەرکووک بەڵام بە بڕیارێک دواخرا بۆ سبەینێ یەکشەممە 24-9-2017 کاژێر 7-ی سەرلەبەیانی و هەموو سندووقەکان دەبرێنە بنکەکان.
بەڕێوەبەری هەر قوتابخانەیەک دەبێتە بەڕێوەبەری بنکەکە و هەر مامۆستایەکیش سەرپەرشتی سندووقەکە یان کارێکی دیکەی پەیوەست بە کۆمیسیۆن دەکات. هاونیشتمانیانیش ڕێنمایی پێویستیان پێدراوە کە بۆ دەنگدان پێویستیان بە چییە و هەموویان بۆ شی کراونەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت خەڵکێکی زۆر لە کەرکووک خۆیان ئامادە کردووە بۆ دەنگدان و سەرخستنی پرۆسەکە، زیاتر لە 300 سندووقی دەنگدان براونەتە نێو کەمپەکانی باشووری کەرکووک تاوەکو دانیشتووانی حەویجە و ڕیاز و ڕەشادیش بتوانن دەنگ بدەن، لە دەرەوەی شاری کەرکووک 11 هەزار بنکەی دەنگدان کراوەتەوە کە هەموویان چاوەڕێی بردنی سندووقن.
لە ڕووی ئەمنیشەوە هێزەکانی پێشمەرگە ئەو ڕۆژە چاودێرییەکی وردی دۆخی کەرکووک دەکەن چ لە ڕووی پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگای کەرکووک و چ لە ڕووی تۆکمەکردنی سەنگەرەکان، لەنێو کەرکووکیشدا هێزەکانی پۆلیس و پۆلیسی ئامادە و هەروەها ئاسایشی یەکێتی و پارتی و دەزگا هەواڵگرییەکانی دیکە لە ئامادەباشیی دەبن تاوەکو لەو ڕۆژەدا چاودێریی بنکەکانی دەنگدان و ئاسایشی کەرکووک بکەن.[1]
23-09-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,243 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!