کێری نییە و مەدحی گونی دەکا
کێر و گون تەواوکاری ئەندامی زاوزێی پیاوە، چوک و کێر ئەگەر چالاک نەبێت و ئەرکی خۆی بەتەواوەتی جێبەجێ نەکات کۆکردنەوەی هۆڕمۆن و سپێرم هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت و بە (شەیتانی بوون) لە شیرینی خەودا دێتە خوارەوە، ئەم ئیدیۆمە بە پێچەوانەشەوە هەیە کە دەوترێت (قون پوچی کێر گەورە) ئەمەیان واتە هەردوو لا ئاسایین و بەکارە بۆ جێبەجێکی ئەرکی خۆی پیاو لەناو کوردان حەزدەکات ئەو ئیدیۆمەی دووەمی بۆ بەکاربهێنرێت نەوەک کێری نەبێت و مەدح و سەنای گونی بکرێت، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە بەڵام بۆچی دەخوازرێت، بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە هیچی تیابەستە نەبێت و خۆی بەشتێک هەڵبداتەوە کە لە بنەڕەتدا بۆ خۆ هەڵکێشان نەبێت و بگرە نەنگیشە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,055 ganger