هاورێی نەفسێ هەر زيزە
هاوڕێيەتی لە کوردەواری کراوە بەسێ جۆر(گانی به گانی و نانی به نانی وگيانی بە گيانی) ديارە لێرەدا هاوڕێی نەفسێ بۆ ملومۆ و چەوری و نان لێ خواردنەکەيە، خۆ ديارە تا نانەکە هەبێت هاوڕێيەتيەکە بەردەوام دەبێت و کورد گوتەنی(تا گندۆر گندۆر بوو، خزمێ مە گەڵێک زۆربوو، گندۆر هاتە قڕانێ خزمێ مە هاتە بڕانێ) ئه و ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردێت کە زووتر زۆر هاوڕێيەکی باش بووە لە کاتی دەوڵەمەندی و هەبوونی کەسێک بەڵام کە کەسەکە هەژار کەوت ئه و ديار نامينێت و دەبێتە هاوڕێی دەوڵەمەندێکی تر، لە کوردستاندا ئێستا ئه و حاڵەتە لەناو سەرکردايەتی حزبەکاندا زۆر بەديدەکرێت کە(ئيمتيازات) و پلە وپايە و داهاتيان لە بەردەستی نەمينێ بە بيانوی جۆراوجۆر سەنگەر بۆ حزبێکی دەوڵەمەندتر دەگوازنەوە کە نەفسيان تێر نان و پارە بکات.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 264 ganger