ئاشکرایە ئێستا هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی هەستیاردایە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەنگەری بەرگری و پاراستنی کوردستاندایە. ئەم دۆخە پێویستی بە یەکریزیی گەلی کوردستان و پشتیوانیی هەموان هەیە.
بەتایبەت کەناڵەکانی میدیا دەبێ بەگیانی بەرزی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن و هەوڵی ئەوە بدەن ورەی خەڵک و پێشمەرگە بە بەرزیی بهێڵنەوە، نەک بە پێچەوانەوە.
#وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی نیشتمانی خۆی دەزانێت کە داوا لەکەناڵەکانی میدیای کوردستان بکات، هەستیاریی بارودۆخی کوردستان بەگشتی و شاری کەرکووک بەتایبەتی لەبەرچاو بگرن و لە خزمەتی یەکریزیی نیشتمانی و بەهێزکردنی ورە و گیانی بەرخودانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاووڵاتیاندا بن و بەوپەڕی بەرپرسیارێتی پیشەیی و نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە هەستیارەدا بکەن. بەپێچەوانەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە ئەرکی خۆی دەزانێت ئه و کەناڵە میدیاییانە ڕووبەڕووی یاسا بکاتەوە کە لە ڕووماڵی کاری میدیاییدا سەرپێچیی یاسا و ڕێنماییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
16-10-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,909 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!