دياری شوانە وێڵە ئاڵەکۆکە
شوانە وێڵە: شوانکارێکە ژيان و گوزەران و شه و و ڕۆژی لەلای پەزە بۆ لەوەڕاندن و شەوين و ئاگای لەکاروباری دونيا نيە بۆيە پێی دەوترێت شوانەوێڵە، ئاڵەکۆک-يش ڕووەک و گيايەکی بەهاريه پەڵوک-يشی پێ دەڵێن، کەواتە دياری شوان بە گوێرەی توانای خۆيەتی و جێگەی گلەييان نيە هەندێجاريش بەتەوسەوە بۆ يەکێک بەکاردێت کە خۆی زۆر هەڵدەکێشێت کەچی لەڕاسيشدا هيچ نيە و هەژار و نەدارە کە ڕووی ڕاستەقينەی دەرکەوێت دەوترێت دياری شوانە وێڵە هەر ئاڵەکۆکە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,389 ganger