رۆژی 12ی کانوونی یەکەمی 2017 تیمێکی نوسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بۆ هاریکاری عیراق (#یۆنامی#) لە بەرواری 7ی کانوونی یەکەمی 2017دا سەردانی #خورماتوو#یان لە پارێزگای سەلاحەدین کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ڕووخاندنی سزائاسای موڵکی دانیشتووانی ئەو شارە دەکات. ئەوانەی کە بەهۆی پێکدادانەکان لەو ناوچەیە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ئاوارەبوون و هەروەها ڕاپۆرتی تۆقاندن وەک ڕێگرییەک لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە سەلامەتی.
ئەو سەردانە لە دەرنجامی دووبارەبوونەوەی ئە ڕاپۆرتانە و ڕاپۆرتی دیکە دێت کە هاووڵاتییانی مەدەنی بە شێوەی جیاکاری کراونەتە ئامانج و وەدەرنانی بەزۆر و ڕووخاندنی موڵک لە پێش 16ی تشرینی یەکەمی 2017 بەشێوەیەکی بەرچاویش لە دوای ئەو بەروارە، کە یۆنامیش لە بەرواری 19ی تشرینی یەکەمدا لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی پێکردبوو لەنێوان چەند بابەتی تریشدا. لەو ڕاگەیاندراوە و لە کورتە ڕاپۆرتەکەی بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە بەرواری 22ی تشرینی دووەمدا هاتووە، کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان بەلانی کەم 150 خانووی تورکمان و کوردان سوتێندراون و ڕاپۆرتی دیکەش دەربارەی کردەی تووندوتیژی خراونەتەڕوو. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربارەی پێکدادانەکان لەو شارە دەربڕی کە بوونەتە هۆی کەوتنەوەی قوربانی و شەپۆڵێکی تری ئاوارەبوون بەتایبەتی لەنێو دانیشتووە کوردەکان.
لە میانەی سەردانەکەی خورماتوو لە هەفتەی ڕابردوودا، تیمەکەی یۆنامی سەردانی چەندان ناوچەی شارەکەیان کردووە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئەو شارە ئەنجامداوە. بەهەمان شێوە کارمەندانی یۆنامی لە هەولێریش چاویان کەوتووە بە ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئاوارەکانی خورماتوو و گوێیان بۆ کارەساتەکانیان لەژێر ڕکێفی ئەو هێرشانە گرتووە. وابڕیارە نێردەیەکی دیکەی یۆنامی بۆ شاری خورماتوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو شارە بکەن بە مەبەستی لیکۆڵینەوە لەو ناوچانەی کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاوارەکانی ئەو شارە پێشێلکاری تێدا کراوە.
هەروەها یۆنامی نیگەرانی خۆی دەربارەی هێرشە هەڕەمەکییەکانی ئەم دواییە دەردەبڕێت کە بوونەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی گەورە بە کەوتنەوەی قوربانی مەدەنیشەوە لەنێو کۆمەڵگەی تورکمانی ئەو شارە و پاشانیش بە کردەی تۆڵەسەندنەوە ئەو هێرشانە وەڵامدراونەتەوە. یۆنامی داوا دەکات دەستبەجێ ئەو کارانە ڕابگیرێن کە مەترسی دەخەنە سەر ئاسایش و سەلامەتی کۆمەڵگەی کوردی و تورکمانی و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.
بەهەمان شێوەش، یۆنامی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێک بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژییەکان و پێشێلکاری لە دژی مافەکانی مرۆڤ و چەسپاندنی یاسا و هێنانەدی هێمنی و سەقامگیری لە خورماتوو و ئاسانکاری بکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و گێڕانەوەی بارودۆخی ئاسایی ئەو شارە و کۆمەڵگەکەی.
#12-12-2017#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,131 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!