بەرێز پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ابوبەکر
گرتنی سەرۆکی #نەوەی نوێ# #شاسوار عەبدولواحید# و پەرلەمانتاری هەرێم #ڕابوون مەعروف# و داخستنی سەتەلایتی NRT و گرتنی کارمەندانی ئەو تەلەفزیۆنە لەگەڵ کەلوپەلی ئیشیان – ئەمانە کارێکن فڕی بەسەر یاسا و دیموکراسیەوە نیە، زیاتر ئابڕوو بردنی دەسەڵاتدارانی سلێمانی تێدا دەبینرێ.
ڕابوون مەعروف ئەندامی پەرلەمانە و پاریزبەندی بە پەرلەمانی هەیە. شاسوار لەدەرەوەی وڵات بووە و بەهیچ شێوەیەک پاساوی گرتنی نیە. هەموو ئەوانەش لە NRT ئیشیان کردوە کارمەندی ڕاگەیاندن بوون و ئەم گرتنە نیشانی جیهانی دەدات کە هیچ قەدەری لە ئازادی و دیموکراسی لێرە نیە.
داواکرام هەموویان بێدواکەوتن بەربدرێن.
#بەهادین نوری#
#19-12-2017#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,507 ganger