ڕۆژنیوز، #هاوکار مستەفا#
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای #هەڵەبجە# ئاماژە بەوە دەکات بە گوێرەی ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە، لە ساڵی ڕابردوودا لە کۆی 69 ڕووداوی هاتووچۆ 105 کەس بوونەتە قوربانی بە جۆرێک 94 کەس بریندار بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ڕووداوەکان زیادییان کردووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری ڕووداوەکان و برینداربوون و گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان بەهۆی ڕوواوەکانی هاتووچۆوە بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرا کرد.
ڕائید سەلاح عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کۆی گشتی ئه و ڕووداوانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا لە سنوورەکەدا تۆمارکراون 69 ڕووداوی هاتووچۆن کە بە هۆیانەوە 94 کەس بریندار بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بە بەراورد بە ساڵی 2016 ڕووداوەکانی هاتووچۆ زیادیان کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2016 دا 42 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار کراون کە 57 کەس بریندار بوون و 11 کەسی تریش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر لە ساڵی ڕابردوودا 262 ماتۆڕسکیل و 45 ئۆتۆمبێل کە سەرپێچییان پێکراوە دەستیان بەسەردا گیراوە، هاوکات 15 هاوڵاتیش بە بێ مۆڵەت شۆفێرییان کردووە و دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە هەروەها دوو هەزار و 173 بەڵگەنامە کە سەرپێچییان پێکراوە دەستیان بەسەردا گیراوە، لەبەرامبەریشدا 955 مۆڵەتی گشتی و تایبەت دراوە بە هاوڵاتیانی سنوورەکە.
وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی وت، لە ساڵی ڕابردوودا ئه و هاوڵاتیانەی کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ژمارەیان هەزار و 102 هاوڵاتی بوون، هەروەها 70 مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلیشمان داوە بە هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەشدا هەزار و 252 مۆڵەتیش نوێکراونەتەوە.[1]
#05-01-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,642 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!