دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
داواکاری گشتی هەرێم ئاشکرایدەکات، لە ماوەی ساڵێکدا 15 هەزار کەیسی #زێدەڕۆیی# شارەوانی دراوەتە دادگاکان و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
دڵشاد فائیز، وتەبێژی داواکاری گشتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند سکاڵای یاسای لەسەر زۆربەی سێکتەرەکان و مافی گشتی تۆمارکراوە کە پشکی زۆرینە لەسێکتەری شارەوانییەکان بووە کە لە ماوەی ساڵی2017 دا بە نزیکەی 15 هەزار کەیسی زێدەڕۆیی شارەوانی لەلایەن خەڵک و بەرپرسانەوە دراوەتە دادگاکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی سەرجەم ئه و کەیسانەی دراونەتە دادگاکان ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر، لەهەمانکاتیشدا بەشێک لە کەیسەکانی زێدەڕۆیی خەڵکی بەرپرسیان لە پشتەوەیە، بەڵام لەکۆتایدا وەزارەتی ناوخۆ و دادگا ئەم کەیسانە یەکلای دەکاتەوە.
وتەبێژی داواکاری گشتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە مافی گشتی زێدەڕۆیی بۆسەر زەوی وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کراوە و بەوهۆیەوە بەشێک له و زەویانەی بە بڕیاری حکومەت بۆ وەزارەتەکان دەستنیشانکراون لەلایەن خەڵکەوە دەستی بەسەر داگیراوە، ئەوەش بەشێکی بۆ کەمتەرخەمی بەشی یاسایی وەزارەتەکان دەگەڕێتەوە کە وەک پێویست بە دواداچوونیان بۆ دەست بەسەر داگرتنی ئه و زەویانە نەکردوە.
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگەی یاسایەکی تایبەت سزای ئه و کەسانە بدات کە دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵکی گشتی.
ئه و بەرپرسەی داواکاری گشتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر کەسێک پارچەیەک زەوی بدزێت کە نرخەکەی لە سەرووی شەست هەزار دۆلارەوە بێت لەگەڵ سزای کەسێک کە موزەخەیەک دەدزێت جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە.[1]
#06-01-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,039 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!