دواڕۆژ، #دەشتی ئەنوەر#
قایمقامی قەزای #کەلار# ئاشکرایدەکات، لە ساڵی ڕابردوودا 228 شوێنیان سزاداوە و کۆی گشتی داهاتی غەرامەش له و ساڵەدا زیاتر لە 10 ملیۆن دینار بووە.
سیروان حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کەلار ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانونی دووەمی 2018 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی لیژنه جۆراوجۆرەکانی قائیمقامیەتەوە توانیوویانە 202 سەردان ئەنجام بدەن و پشکنین بۆ 2440 شوێن وەک دوکان و مارکێت و چێشتخانە و عیادە و کلینیکی پزیشکی و کۆگا ئەنجام بدەن.
وتیشی له و بەسەرکردنەوانە 228 شوێنکار سزادراون و 27 تەن مەوادی بەسەرچووش دەستیان بەسەرداگیراوە کە بڕی 20 تەنی تایت بووە.
بەرپرسەکەی قائیمقامەتی کەلار ئەوەشی وت، سزاکان دوو جۆرن و بەشێکیان سزای داخستن بووە و بەشەکەی تریش غەرامە بووە، بەڵام شوێنکاری واهەبووە هەردوو سزاکە دراوە.
لەبارەی داهاتی ئەو سەرپێچیانەش ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی 10 ملیۆن و 250 هەزار دینار کۆی گشتی غەرامەکان بووە.[1]
#07-01-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,533 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!