نوسراوێکی ساختە بەناوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، بەڕێوەبەری #فڕۆکەخانەی سلێمانی#ش لەبارەی ئه و نوسراوەوە لە ڕێگەیPUKmedia ڕوونکردنەوە دەدات.
#تاهیر عەبدوڵڵا# بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: نوسراوێک بەناوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە عەبادی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، بەڵام ئه و نوسراوە ساختەیە و ڕاست نیە.
وتیشی: دوای بڵاوبوونەوەی ئه و نوسراوە پەیوەندیمان کرد بە بەغداوە، ئەوانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ئه و نوسراوە ساختەیە و ڕۆژێکی دیاریکراونیە لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاشیگەیاند: ئه و نوسراوەی کە بڵاوکراەوەتەوە تایبەت بووە بە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان تەنها بۆ سەفەری حەج و عومرە، نەک سەرجەم گەشتەکان.
سەرچاوە: PUKmedia دیار ستار
#17-02-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,592 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!