دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەنیا مەسەلەی نەوت و فڕۆکەخانەکان نیە، بەڵکو کێشەی زۆری فەمانبەرانە، چونکە بەڵگە هەیە لە هەرێم 53 هەزار پاسەوانی تایبەتی هەن کە کاری باخەوانی دەکەن.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەتەنیا کێشەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم و پشکی نەوت و سەربازی نیيە، بەڵکو کێشەی سەرەکی زۆری ڕێژەی فەرمانبەرانە، چونکە عێراق قەناعەتی به و ژمارانە نیيە، خۆشی بەڵگەی هەیە، بۆیە هێندە گومانی تەواوی لە لیستی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە.
وتیشی ئێمەی کورد دوو کێشەی سەرکیمان لەگەڵ بەغدا و بەتایبەتی #حەیدەر عەبادی# هەیە، ئەوانیش، نەدانی بودجەی تەواوی هەرێمی کوردستان و ناونەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان قەوارەی هەرێمی کوردستان-ە وەک خۆی، بەڵکو ناوهێنانی پارێزگاکانە.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ڕونیشیکردەوە، یەکێکی تر لە کێشەکانی بەغدا لەگەڵ هەرێم نەبوونی ڕێژەی ڕاستی ژمارەی پێشمەرگەیە، چونکە بەغدا بەڵگەی هەیە، ئێمەش بەڵگەمان هەیە کە لە هەرێمی کوردستان 53 هەزار پاسەوانی تایبەتی هەن کە زۆربەیان ئیشی باخەوانیان پێ دەکرێت.[1]
#22-02-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,671 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!