لە کەش و هەوایەکی سارد و بەفراوی لە چیاکانی #باڵەکایەتی#، حەوتەمین ڤیستیڤاڵی سەرکێشیی ئۆفڕۆد ئەنجامدرا، تێیدا چەندین شۆفێر لەو فیستیڤاڵەدا سەرکێشی لێخوڕینی ئۆتۆمبێیلیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ، حەوتەمین ڤیستیڤاڵی ئۆفڕۆد لە گوندی #ئازادی# سەر بە شارۆچکەی #چۆمانی# سنوری پارێزگای #هەولێر# ئەنجامدرا.
#کەمال ماملێ 1#، بەرپرسی گروپی ئۆفڕۆدی باڵەکایەتی، بۆ ڕۆژنیوز وتی: بۆ ئەمساڵ هەریەک لە شۆفێران بە نمایشی سەرکێشی و بەشداری چەندین هونەرمەند و حەیران بێژ حەوتەمین فیستیڤاڵمان ئەنجامداو چەندین شۆفێریش کە لە ساڵانی ڕابردوو ڕۆڵی باشیان هەبووە لە خزمەتکردنی ناوچەکەمان، خەڵاتی ڕێزلێنانمان پێبەخشین. ئەمە حەوتەمین ساڵە، فیستیڤاڵی ئۆفڕۆد لە دەڤەری باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت و تیایدا سەدان کەس سەرکێشیی لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەکەن و نمایش و سەکێشییەکەیان، جەماوەرێکی زۆر لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە.
لەمایەنی فیستیڤاڵەکەشدا، چالاکیی هونەریی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەڕی: ڕۆژنیوز- #05-03-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,698 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!