پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 10-02-2016 گروپی #کۆڕی شانۆی با#، لە هۆڵی #تەلاری هونەر# لە #سلێمانی# لەلایەن کۆڕی شانۆی با نمایشکراوە.
شانۆییەکە نووسینی محەمەد یەعقوبیەو #مەریوان هەڵەبجەیی# لەفارسییەوە کردوویەتی بەکوردی و #محەمەد مستەفا 1# کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
دەربارەی ئەم نمایشە محەمەد مستەفا دەرهێنەری شانۆییەکە ب وتی: شەش ئەکتەر لەم شانۆییەدا ڕۆڵدەبینن، کە بریتین لەچوار کچ و دوو کوڕ، هەروەها ماوەی مانگ و نیوێکە پڕۆڤەیان کردووە.
وتیشی: شانۆییەکە لەدوو دەق پێکهاتووە، دەقی یەکەم باس لەژیانی نووسەرێک دەکات کە بەردەوام هەڕەشەی لێدەکرێت سەبارەت به و نووسین و بابەتانەی بڵاویان دەکاتەوە، دەقی دووەمیش هەمان نووسەر لەشانۆییەکەدا سەرقاڵی نووسینێکە کە لەڕووی ئابووریی و کۆمەڵایەتییەوە باس لەژیان و گوزەرانی خەڵک دەکات، لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,846 ganger