هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی #عەفرین# و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
$شاری عەفرین$
لە دوێنێوە سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بێ ناوبڕ بە چەکی قورس و فڕۆکە هێرش دەکەنە سەر شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری.
$جندرێس$
لە دوێنێوە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی شادرا و ئیسکا دەکاتە ئامانج.
$بلبلێ$
لە بەرەی گوندی کۆتانا، لە دوێنێوە بێ ناوبڕ شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هاوپەیمانی (داعش و ئەلنووسرە) ڕوودەدات. هەروەها داگیرکەر بە تۆپ و فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی بلبلێ.
هێزەکانی ئێمە لەم بەرەیە چاودێری ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی داگیرکەرانیان کرد و کردیانە ئامانج. دەرکەوت کە لە ئۆتۆمبێلەکە بۆمب بارکراوە و داگیرکەران ویستوویانە ئامادەکاری هێرش بکەن. لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە لایەن هێزەکانمان، زیاتر لە 60 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران.
لە بەرەی گوندەکانی قزلباش قاشا و دەروێش شەڕێکی تا بڵێی سەخت لە ئارادایە. هێزەکانمان دەستنیشانیان کرد کە لەم شەڕانەدا تا ئێستا 30 چەتە کوژراون. لە لایەکی دیکەوە سوپای تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر ئه و گوندانە.
$شێراوا$
لە بەرەی گوندی باسل شەڕێکی تا بڵێی سەخت لە ئارادایە و تا ئێستا 14 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون. هەروەها سوپای داگیرکەر بە تۆپ و فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر گوندەکە.
لە بەرەی گوندی ڤیلات ئەلقادی شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بێ ناوبڕ بەردەوامە. لە ئەنجامدا 15 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران. لە لایەکی دیکەوە سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی گوندەکان دەکاتە ئامانج. شەڕ لەم بەرەیە بەردەوامە.
$شەرا$
لە بەرەی بەنداوی مەیدانکێ گرووپێکی چەتە هەوڵیاندا بەره و بەنداوەکە پێشڕەوی بکەن. شەڕڤانان شکستیان به و هەوڵە هێنا و چەتەکان ناچار بوون پاشەکشە بکەن. هێزەکانمان دەستنیشانیان کرد کە له و شەڕەی ناوچەکە 6 چەتە کوژران.
$ڕاجۆ$
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر ناوچەی ڕاجۆ و گوندی بیلال حەبەشی و هەموو گوندەکانی ناوچەکەی کردە ئامانج.[1]
#12-03-2018#