=KTML_Red==KTML_End=لە #ئەفرین# 4 هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لە دەست داوە و 12ی دیکەش بریندار بوون
ک م م ک: بەهۆی هێرشەکانی ئێوارەی ڕۆژی #14-03-2018# حکومەتی تورکیا بۆ ناوەندی شاری عەفرین (تا ئێستا) 4 هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لە دەست داوە کە دوانیان منداڵن، هەروەها 12 هاوڵاتیش بریندار بوون.
ناوەندی فرات لە خەبەرێک دا دەنووسێت: ژمارەیەک لە گیانبەختکراوان و بریندارەکان گەیاندراونە نەخۆشخانەی عەفرین. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لە دەست داوە و 12ی دیکەش بریندار بوون.
ئەوە لەکاتێک دایە کە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانی سوپای تورکیا لەسەر ناوەندی شاری عەفرین بەردەوامە.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,002 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!