KMMK: دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی “سامان ڕەنجبەری” و “حەسەن کورد” بە هۆی تەقینەوەی هەڵمی کەرەستەی تاوناوی توشی سوتانی ڕێژەی 70 تا 80 لە سەدی دەبن و پاش تێپەڕینی 3 ڕۆژ بە هۆی زۆری خەستی برینەکانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دەدەن.
بە پێی هەواڵەکە و بە پشت بەستن بە تۆڕی هەواڵنێری ئاسۆ نیوز: ئەم دوو کرێکارە لە کۆمپانیای “صنایع دارویی ارسطو” کاریاندەکرد و لە ئەنجامی کۆبونەوەی هەڵمی ئەستۆن و شوختی کارەبا و تەقینەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئێران لە بواری ئەمنیەتی پیشەیی لە شوێنی کار و بەڕێوە بردنی ستانداردی کاری لە نێو کۆمەڵگای نێو نەتەوەیی لە ڕیزبەندی 102 جیهاندایە کە ئەم ڕیزبەندە خۆر لە خوارەوەیە.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
#13-03-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,410 ganger