#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#(kmmk): ئەوڕۆ 21ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی 7 کەس لە چالاکانی مەدەنی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی چالاکی وبەشداری کردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە هێرش وپەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ئەفرین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکران.
بەگوێرەی هەواڵەکە دوابەدوای پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ئەفرین وکوشتن وبرینداربوونی سەدان کەس لەخەڵکی مەدەنی ئەو ناوچەیە، و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەکان چالاکانی مەدەنی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان ولەهەموو جیهانە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان وناڕەزایی خۆیان دەربڕیووە وکەوتوونەتە بەر هێرش وپەلامار.
کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەندین شاری ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی پشتگیری لە ئەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا گردبوونەیان پێک هێناوە. لەم گردبوونەدا لە شاری مەریوان حەوت چالاکی مەدەنی دەسیبەسەر کران.
ناونیشانی ئەم کەسانەی تائەم چرکەساتە دەسبەسەر کراون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1 عەدنان حەسەن پوور 2 ئارمان غەفووری 3 محەممەد دانش 4 فەرامەرز محەممەدی 5 ناسێح باخشی 6 دیار یەزدانی 7 ئەحمەد ئیران پەناە.
بەگوێرەی باسەکە، چەندد کەسێکی دیکە بانگهێشت و هەڕەشەی دەسبەسەریان لێکراوە کەهێشتا ناوەکانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
#12-03-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,182 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!