بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەرێمی #ڕاپەڕین#، لە ساڵی ڕابردوودا پێنج هەزار و 756 ژن توندوتیژییان بەرامبەرکراوە.
لە ڕووی توندوتیژییەکان هەولێر بە پلەی یەکەم و دهۆک پلەی دووەم و گەرمیان بە پلەی سێهەم دادەنرێن لە ساڵی 2017.
ئەمڕۆ کاتژمێر 10:15 خولەک، #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان# (ڕژاک)، لە هۆڵی بتوێن-ی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆنفرانسێکی بە دروشمی ´نا بۆ کۆمەڵکوژیی ژنان، بەڵێ بۆ چارەسەری ڕیشەیی` دەستپێکرد و بەردەوامە.
لە کۆنفرانسەکەدا ئاماری بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ڕاپەڕین خرایەڕوو، کە بەگوێرەی ئامارەکە لە ساڵی 2017 لە باشوری کوردستان، هەولێر لە ڕیزی یەکەمدا دادەنرێت و دوو هەزار و 530 ژن ڕووبەڕووی توندوتیژیی بووەتەوە.
هەروەها، پارێزگای دهۆک لە ڕیزی دووەمدا دێت لە توندوتیژییەکان و لەو ساڵەدا هەزار و 876 ژن توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، گەرمیان 656ژن، ڕاپەڕین 441 ژن، سۆران 260 ژن توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.[1]
#17-03-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,310 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!