دوا بەدوای بەیاننامەی پشتگیری سەندیکا لە مافە ڕەواکانی پزیشکانی ماندوونەناسی کوردستان و ئاڕاستەکردنی داواکانی پزیشکان و چاککردنەوەی موچە و مافەداراییەکانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندرووستی، بە هەموووو لایەکی ڕادەگەیەنین کە خۆشبەختانە ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاتە سەر خەت و بەڵێنی پێداچونەوە بە موچەی پزیشکان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندرووستییان پێداین کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوپێخشاندنەوە بە مووچەکاندا دەکرێت.
بۆیە لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و مامەڵە کردن وەک دامەزراوەیەکی یاسایی لە هەرێمی کوردستان، پزیشکانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە ماندوو بون و هەڵوێستیان بۆ داواکردنی سادەترین مافی خۆیان و پابەند بوونی زۆربەیان بە بەیاننامەی سەندیکاوە جێگای خۆی گرت و بەگوێرەی وەڵامی حکومەت بەشێکی زۆری کێشەی مووچەکانمان چارەسەر دەکرێن.بۆیە وەکو سەندیکا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە چاودێری ئەو هەوڵانە دەکەین و بە هەنگاوێکی ئیجابی دادەنێن و سەندیکاش بەردەوام لایەنی داکۆکیکار و پشتگیریکردن دەبێت لە مافەکانی پزیشکان.
هیوادارین هەروەکو ڕابردوو سەلامەتی گیانی نەخۆش کاری لە پێشینەی هەموان بێت.
#سەندیکای پزیشکانی کوردستان#
#27-03-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,289 ganger