$باکووری کوردستان$
- حکومەتی –ئەکەپە، لە هەڵسوکەوتێکی داعش ئاسادا، مۆنۆمێنتێک کە بۆ یادەوەری شەهید بونی 16 هاووڵاتی شاری #نوسەیبین# دروستکرابوو، خاپوردەکات.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی هەزرۆ-ی #ئامەد#، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکدا، شەڕ و پێکدادان ڕوویدا، بەپێی میدیاکانی تورکیا، لەو شەڕەدا 6 سەربازی تورک بریندرابوون.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەموو لەسەر مەزاری پێشەوا لە #مەهاباد# ئامادە دەبین.[1]
$باشووری کوردستان$
- خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شارەکانی باشوورد دەستیپێکردەوە.[1]
- هاوسەرۆکی #تەڤگەری ئازادی#, #شیلان شاکر#، کە دوێنێ لە #زاخۆ# لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.[2]
- دژەتیرۆری عێراق لە #کەرکووک#، داوا لە کەسوکاری شەهیدان دەکات، #ئاڵای کوردستان# لەسەر گۆڕی شەهیدەکانیان لە کەرکووک لابدەن.[3]
- هاوڵاتیانی ئێزدی لە شارەدێی #سنونێ# سەربە #شەنگال# خۆپیشاندانیان دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا و داوایان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەڵوێستیان هەبێت.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، سەربازگەیەکی تورکیا بە چڕی گوندی #دێریشکێ#ی نزیک لە شارەدێی #کانی ماسێ# بە چەکی قورس بۆردوماندەکات و ترس و دڵەراوکێ دەخاتە دڵی دانیشوانی ئه و گوندە، بەڕێوەبەری شارەدێی کانی ماسێ-ش دەڵێت ئه و سەربازگەیەی کە بۆردومانەکەی کردووە ماوەی 10 ڕۆژە دروستکراوە.[4]
- وەزراەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکردووە کە ڕێگا نەدرێت بارهەڵگر و تانکەرەکان ڕێگای کانی شەیتان ئاغجەلەر کە دەکەوێتە نێوان (#چەمچەماڵ# و #کۆیە#) بەکاربهێنن، به و هۆیەوە شۆفێری تانکەرەکان لەسەر ڕێگاکە وەستاون و هاتوچۆکردنیان ڕاگرتووه و هاووڵاتییەکی زۆریش گیریان خواردووە.[4]
- #نەوزاد هادی# پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەفەرمی داوای لێبوردنیان له و مامۆستایە کرد کە لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکەی هەولێر لەلایەن دوو کەس لە هەولێر لێیدراوە، بەڵینیشیداوە هەردوو کەسەکە سزا بدرێت.[4]
- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم بەڕێوەبەرەکانیان ئاگادارکردووەتەوە ڕۆژی یەکشەممەی ئایندە نەخۆشخانەکان بکەنەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە گوندی دقێ لە ناوچەی ڕاجۆ لە کانتۆنی #عەفرین# چالاکییەکیان لە دژی چەتەکانی تورکیا ئەنجامدا و بەو هۆیەوە 7 فەرماندە و چەتە کوژران.[2]
- لە گوندی دیکەی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، شەڕڤانان بارەگایەکی چەتەکانی تورکیایان تەقاندەوە و بەهۆیەوە 7 چەتە کوژران. لە عەفرینیش لە 2 چالاکی دیکەدا 21 چەتە کوژران.[2]
- هێزەکانی سوپای ڕوسیا بە جلی سەربازییەوە هەوڵیادا هاوکاریی بەسەر هاوڵاتیانی ئاوارەی عەفرین لە شەهبادا دابەش بکەن، بەڵام هاوڵاتیان وەریان نەگرت و وتیان ڕوسیا هۆکاری ئەم دۆخەی ئێمەیە.[4]
- لە دەوروبەری شاری منبج لە باکووری سووریا بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سەربازانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیییەوە، بەهۆیەوە 2 سەرباز کوژران کە یەکێکیان ئەمریکی بوو و 5 سەربازی دیکەش برینداربوون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #فوئاد مەعسوم# سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی 2018ی عێراقی ئاڕاستەی وەزارەتی داد کرد، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بەبێ ئەوەی ئیمزای پەسەندکردنی لەسەر بکات.[4]
- شاندێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سووریا کە لە بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سووریا پێکهاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی ئەلیزێ لە پاریس، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆبوونەوە.[2]