لە ناخەوە نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی #دلۆڤان ئیدریس بارزانی#، کوڕی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها برای سەرۆکوەزیرانی ئێستا نێچیرڤان بارزانی.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی کە ئەرکی نوێنەرایەتیی کۆمەڵایەتیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو، ڕۆڵی کاریگەری لە خەباتی یەکسانی و ئازادی کوردانی باشوور (عێراق)دا هەبووە. ئەو هێرشە نامرۆڤایەتی و ناخهەژێن و تراژێدیانەی لەلایەن بەعسەوە دەکرانە سەر کوردی باشوور (عێراق)، بە تۆمارکردن و پاراستنی ئەمانە و هێشتنەوەیان (دلۆڤان ئیدریس بارزانی) لەبیرناکرێت.
داوای لێخۆشبوون بۆ دلۆڤان ئیدریس بارزانی دەکەین کە لە هەولێر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 52 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان و خانەوادەی بارزانی دەکەین.
#پەروین بوڵدان# - سەزایی تەمەللی
هاوسەرۆکانی #هەدەپە#
#02-04-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,491 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!