دواڕۆژ، #هانا چۆمانی#
سەرەڕای کەمبوونەوەی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، لە17% بۆ 12.67% پشکی دەرمانی هەرێم کەمنەبووەتەوە و وتەبێژی #وەزارەتی تەندروستی# هەرێمیش دەڵێت بەشەدەرمانی هەرێم مانگانە 17% یه و بەردەوامە.
خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند هەرچەندە بەشەبودجەی هەرێم لەبەغداوە کەمکراوەتەوە، بەڵام بەغدا پشکی 17%ی دەرمانمان بۆ ڕەوانە دەکات و هیچ کێشەیەکیش نییە و بەشێوەیەکی ئاسایی ڕەوانە دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی جگە لەو بڕە دەرمانەی کە دێتە هەرێم لەلایەن بەغداوە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 60 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی و بەشەکانی نەشتەرگەریی، فریاکەوتنەکان و بوژاندنەوەی دڵ، ئەولەویەتیان پێدراوە.[1]
#22-04-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,506 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!