بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای مینی #گەرمیان#، سەدان مینی هەڵگیراوەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی زانستییانە دەتەقێنێتەوە.
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری ڕووداو لە #کەلار# ڕایگەیاند: لە ماوەی 8 ساڵی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە هەزاران مین چێنرابوو، لەو ماوەیەدا دەزگای مین و پێشتریش ڕێکخراوی MAG بەشێکی زۆر لەو مینە چێنراوانەیان هەڵگرتووەتەوە.
لە ماوەی ڕابردووشدا بەشێکی زۆر لە مینەکان لە گوندەکانی سنووری مەیدان هەڵگیراونەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی زانستییانە مینەکان بتەقێندرێنەوە.
ئاکۆ محەممەد، سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنی دەزگای مین لە کەلار، لە لێدوانێکدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند: لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران، گوندە سەر سنوورییەکان هەموویان گوندی پیسن، پیس بە واتای ئەوەی مین و تەقەمەنی بەڕێژەیەکی بەرچاو تێیاندا هەیە.
ئاکۆ محەممەد، دەڵێت: مانگانە بە ڕێژەی جیاواز مین و تەقەمەنی لەو ناوچانە هەڵدەگرینەوە، چ لەلایەن تیمەکانی خۆمان و چ لەلایەن خەڵک و دەزگا ئەمنییەکان کاتێک ئاگادار دەکرێینەوە، ئەمڕۆش نزیکە 150 پارچە لەو مین و تەقەمەنیانەی هەڵگیراونەتەوە ئامادەکراوە بۆ تەقاندنەوە، هەمان بڕیشمان لە کۆگا هەیە، بەڵام ئەمڕۆ ناتوانین ئەوانیش چارەسەر بکەین لەبەر گەورەیی ڕێژەکەی.
سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنی دەزگای مین لە گەرمیان دەشڵێت: ساڵانە چەند جارێک ئەو پرۆسەیە دووبارە دەکەینەوە، ئەو مین و تەقەمەنیانەی کۆیاندەکەینەوە لە پرۆسەیەکی تایبەتدا چارەسەریان دەکەین.[1]
#24-04-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,563 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!