ئەوڕۆ ڕێکەوتی 28ی ئەپرێلی 2018ی زایینی و بە پێچەوانەی ساڵان کە کەشوهەوا باراناوی بوو، تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد کە زیاتر لە ملیۆنێک 200 هەزار قوتابی لە ماوەی دە ڕۆژدا بەشداری ئەم تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵە دەکەن.
ئەوڕۆ شەممە (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەندین قوتابخانەی کرد کە ئەم تاقیکردنەوەیەی تێدا ئەنجام دەدرا و چەندین هۆڵی تاقیکردنەوەی پشکنی و لەگەڵ مامۆستایان و بەڕێوەبەران و چاودێرانی ئەو هۆڵانە سەبارەت بە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان قسەی کرد و لە نێزیکەوە پرسیاری لە قوتابی و خوێندکارەکان کرد تا لە شێوازی تاقیکردنەوەکان و چۆنیەتی خۆئامادەکردنیان ئاگادار بێتەوە.
#وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو تاقیکردنەوەکانی وەزاری و نیشتمانی پۆلەکانی دوانزەی ئامادەیی و نۆیەمی بنەڕەتی لە کاتی خۆی و بە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە چۆنیەتی تاقیکردنەوەکان و پەڕەی سۆما بەڕێوە بەرێت. واتە تاقیکردنەوەی وەزاریی هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە 27/5/2018ی زایینی دەست پێ دەکەن و لە 13/6/2018ی زایینی کۆتاییان پێ دێت و زیاتر لە 120 هەزار قوتابی لە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی تێیدا بەشداری دەکەن. هەروەها تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیش لە ڕێکەوتی 28/5/2018ی زایینی دەست پێ دەکات و پێش لە تاقیکردنەوەی پۆلە دوانزەکان کۆتایی پێ دێت و نزیکەی 130 هەزار قوتابی تێیدا بەشداری دەکەن.
بۆ ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک ڕێکاری تایبەتی لە چۆنیەتی تاقیکردنەوەکان و توندوتۆڵی هۆڵەکان و دابینکردنی پێویستییەکان و ستاندارکردن و بە ئەلیکترۆنیکردنی چێککردنی پەڕەی سۆمای ئەنجام داوە کە دواتر و لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی و بە شێوەی ڕێکلامی تەلەفزیۆنی و پۆستەر بۆ قوتابیان و خەڵکی کوردستان دەخرێتە ڕوو.[1]
#28-04-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,971 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!