ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ڕۆژی 1ی ئایار\11ی بانەمەڕ لە لێلیکان چالاکییەکیان دژ بە سوپای تورکیا ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: (لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا کە لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە باشووری کوردستان دەستی پێکردووە، هێزەکانمان ڕۆژی 1ی ئایار\11ی بانەمەڕ کاتژمێر 13 لە دژی سەربازانی دوژمن کە لەسەر گردی لێلیکان بوون، چالاکییەکانیان ئەنجامدا. گورز لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و لە ئەنجامدا 2 سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە، بە فڕۆکەی جەنگی بۆمبارانی گوندی شوشانی کرد و سەربازە کوژراو و بریندارەکانیشی لە دانی ئێوارەدا لە هەرێمەکە گواستەوە.)[1]
#02-05-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,774 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!