لە ئەنجامی چالاکییەکانی دوێنێی گەریلاکانی #هەپەگە# لە گردی لێلکانی باشوری کوردستان چوار سەربازی تورک کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە ناوچەی برادۆستەوە بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند، کە گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل دوێنێ لە گردی لێکان چالاکییان ئەنجامداوە و ژمارەیەک سەربازی تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کوژراون و برینداربوون.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، کە دوێنێ کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکان لە گردی لێلکان چالاکییەکی بەقەناسیان لەدژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون.
هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورک بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە، هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستووەتەوە.
سەرچاوەکان ئاشکراشیان کرد، کە هەلیکۆپتەرەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەستڕێژی گوللەیان لە ناوچەکە کردووە.
جێگای ئاماژەیە، کە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە هێشتا لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.[1]
#15-05-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,742 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!