بەرپرسێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئاوی کۆگاکراوی عێراق لە 27 بۆ 17 ملیار لیتر سێجا کەمبووەتەوە. دەشڵێت، قەیرانی ئاو ساڵ و نێوێک درێژەدەکێشێت.
عەلی حەبیب مەعمووری، بەرپرس لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند بەردانەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە لە سەرچاوەوە لە 300 لیتر سێجا لە چرکەیەکدا بۆ 90 لیتر سێجا لە چرکەیەکدا کەمبووەتەوە، ئاوی کۆگاکراوی عێراقیش لە 27 بۆ 17 ملیار لیتر سێجا کەمبووەتەوە.
عەلی حەبیب مەعمووری دەڵێت، ئاوی خواردنەوەی ماڵان بە تەواوی کۆگاکراوە، لەگەڵ دابینکردنی ئاو بۆ ئاودانی 600 هەزار دۆنم زەوی و بەروبوومەکان و ملیۆنێک دۆنمی بێستانەکان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەکردووە، بە پڕبوونەوەی #بەنداوی ئەلیسۆ#، قەیرانی ئاو کۆتاییدێت، ماوەکەشی لەنێوان ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێک دەخەمڵێنرێت. هەر کاتێکش ئاوی باران لە تورکیا زیادبوو، ئەوا ماوەکەی کەمدەبێتەوە.
مەعمووری ئاشکرایدەکات، کەمبوونەوەی ئێستای ئاوی ڕووباری دیجلە، بەهۆی پڕکردنەوەی ئاوی بەنداوی ئەلیسۆ نییە، بەڵکو بەهۆی ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانە بۆ کۆگاکردنی ئاوی #بەنداوی موسڵ#.[1]
#04-06-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,520 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!